ئەمرۆ چوارشەممە لەژێر چاودێری وەزارەتی ناوخۆ و به ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، بە گوژمەی زیاتر لە 384 ملیار دینار، بەردی بناغەی پڕۆژەی پردی پەڕینەوەی پیادە لە بەردەم بەشی ناوخۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین دانرا .
لەڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەكەدا، پارێزگاری هەولێر له گوته‌یه‌كدا دووپاتی كرده‌وه كه دروستكردنی ئه‌م پرده بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی هاووڵاتییان به‌تایبه‌تی توێژی قوتابییانه له‌پێناو سه‌لامه‌تی گشتی و كه‌مكردنه‌وه‌ی رووداوی نه‌خوازراو له‌م شوێنی په‌ڕینه‌وه‌یه‌دا كه لۆدێكی زۆری له‌سه‌ره و شه‌قامێكی قه‌ره‌باڵغ و ستراتیژی هاتوچۆكردنه.
پارێزگاری هەولێر سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر و ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆی هه‌ولێری كرد كه به په‌رۆشه‌وه گرینگ‌یان به پرسی رێكخستنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی پایته‌خت و ئه‌وله‌وییه‌تدان به سه‌لامه‌تی هاووڵاتییان ده‌دات.
ئومێد خۆشناو جەختیشی كردەوە كە سه‌لامه‌تی هاووڵاتییان له پێشینه‌ی كاره‌كانی كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه .
جێی باسە پڕۆژەی دروستكردنی پردە پەڕینەوەكەی بەردەم بەشی ناوخۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین لەلایەن کۆمپانیای شلۆڤە لە ماوەی 180 ڕۆژ جێبه‌جێ دەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.