Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 02:43

بڕیارێك لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە بۆ وەرگیراوانی خوێندنی باڵای ساڵی رابردوو

کوردستان TV
100%

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنینەوەی زانستی سەرجەم وەرگیراوانی ساڵی خوێندنی (2023-2024)ی دیپلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان کە دواخستنی خوێندنیان بۆ کرابوو، ده‌توانن له‌ ساڵی خوێندنی (2024-2025) دەست بە خوێندنی ئەکادیمی بکەن.

بەپێی نووسراوەكەی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كه‌ بۆ سه‌رجه‌م زانكۆ حكومییه‌كان نێردراوە‌، هاتووە " دەسەڵات دەدرێت بە زانکۆکان بە مەبەستی دەستپێکردنی خوێندنی ئەکادیمی ئه‌و قوتابیانه‌ی ساڵی رابردوو له‌ خوێندنی باڵا وه‌رگیرابوون، ده‌توانن لە سەرەتای ساڵی خوێندنی (2024 – 2025) بەپێی توانای کۆلێژ/ بەشەکان بە مەرجی پەیڕەوکردنی ڕێنمایی سەرپەرشتیکردن و ستافی وانەوتنەوە و هەبوونی تاقیگە و پێداویستییە زانستییەکان، یان دەکرێت سوود وەربگیرێت لە ستافی وانەگوتنەوە و سەرپەرشتیی لە زانکۆ حکوومەتییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی هاوبەشی زانستی نێوان زانکۆکان، یاخود سوودوەرگرتن لە سیستەمی میواندار، ده‌ست به‌ خوێندنی ئه‌كادیمی بكه‌ن".

هەر لە نووسراوەكەدا هاتووە "لە حاڵەتێکدا ئەگەر کۆلێژ/ بەشەکە نەیتوانی پرۆسەی دەستپێکردن بە خوێندن بۆ وه‌رگیراوانی ساڵی رابردوو، لە ساڵی خوێندنی (2024 – 2025) بە هۆکارەکانی ئاماژە پێکراو لە خاڵی (1)ـی سەرەوە ئەنجام بدات، ئەوا خوێندنی ناوبراوان بۆ ساڵی خوێندنی (2025 – 2026) دوا دەخرێت.

دەقی نووسراوەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.