پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له کلاودیۆ کۆردۆن جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتيی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و یارمەتیدانی هەڵبژاردنەکان لە عێراق و سەرۆکی نێردەی یوونامی بە وەکالەت، كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا ده‌رباره‌ى ئه‌ركى تيمى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌و ماوه‌يه‌ى له كاتى مانه‌وه‌يان له عێراق ماوه بيروڕايان گۆڕييه‌وه، هه‌روه‌ها دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانيان تاوتوێ كرد.
نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانين بۆ ڕۆڵى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق و هاوكارى و پشتگيرييان له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، جه‌ختى كرده‌وه كه هه‌ڵبژاردن بۆ ناو و پێگه و نوێكردنه‌وه‌ى ڕه‌وايه‌تيى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان زۆر گرینگ و پێويسته و جه‌ختى له به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌يه‌كى ده‌نگدانى پاك و ڕوون به به‌شداريى هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كان كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه كۆردۆن ستايش و پێزانينى تيمى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانى بۆ ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى نێچيرڤان بارزانى و مامه‌ڵه‌ى دروست و واقعیيانه‌ى له‌گه‌ڵ پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستاندا نيشان دا و پابه‌نديى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانى به پشتگيرى له سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى ده‌نگدان دووپات كرده‌وه.
دوا كۆبوونه‌وه‌ى كۆمسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.