Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 00:53

قەتەر جەختی كردەوە لەسەر گرنگی یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی قەتەر، محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی ڕایگەیاند، گرنگە ھەوڵەکان لەسەر ئاستی ھەرێمی و نێودەوڵەتی یەکبخرێن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە ببێتە مایەی بەدیھێنانی ئاگربەست لە غەززە و دوورخستنەوەی ناوچەکە لە گرژییەکان.

محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی کە ئێستا بەسەردانێک لە دەرەوەیە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن ئەنجامدا.

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، باس لە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان قەتەر و ئەمریکا کراوە، ھەروەھا گفتوگۆکراوە لەبارەی ھەوڵە ھاوبەشەکان بۆ کۆتایی ھێنان بە شەڕی سەر کەرتی غەززە.

ڕاشیگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی قەتەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە، گرنگە ھەوڵەکان لەسەر ئاستی ھەرێمی و نێودەوڵەتی یەکبخرێن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە ببێتە مایەی بەدیھێنانی ئاگربەست لە غەززە و دوورخستنەوەی ناوچەکە لە لێکەوتەی گرژییەکان.

باسی لەوەش کردووە کە محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی پابەندبوونی قەتەری بە ڕۆڵی نێوەندگیری لە پاڵ میسر و ئەمریکا‏ بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە دووپات کردووەتە و ڕایگەیاندووە کە قەتەر، بەردەوامە لە ھەوڵەکانی لە پێناو کۆتایی ھێنان بە شەڕ و بەرقەرارکردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا.

دوێنێ سێشەممە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن لە میسرەوە گەیشتە قەتەر و لە میانیدا لەگەڵ وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، محەمەد خەلیفی کۆبوویەوە و بە دووقۆڵیی ھەوڵە ھاوبەشەکانیان بۆ کۆتایی ھێنان بە شەڕی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، تاوتوێ کرد.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.