Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 00:26

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق بە وەکالەت دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 8/21، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە کلاودیۆ کۆردۆن، نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق بە وەکالەت کرد.
بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق بە وەکالەت، سوپاسی پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ ئامادەکارییەکان و هەماهەنگیکردنی باشی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەپێناو ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئازادانە و دادپەروەرانە و دوور لە پێشێلکاری و ساختەکاری کرد، بۆ ئەم مەبەستەش جەختی لە گرنگیی ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان و چاودێرانی نێودەوڵەتی کردەوە، کە پێویستە بە شێوەیەکی کارا چاودێريی پرۆسەی هەڵبژاردن بکەن، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوە بچێت.

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.