حزبوڵڵا بە دەیان هاژه‌ك و درۆن هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئیسرائیل ده‌ستپێكرد. سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، نزیكه‌ی چل هاژه‌ك و ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لەلایەن حزبوڵڵای لوبنانەوە بەرەو باکووری ئیسرائیل هەڵدراون، تێك‌شكێنران.
لە بەیاننامەیەکدا سوپای ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، چاودێریی هەڵدانی نزیکەی 40 هاژهكیان کردووە كه لە لوبنانەوە ئاڕاسته‌ی به‌رزاییه‌كانی جۆلان كرا بوون، به‌ڵام له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی وڵاته‌كه‌مانه‌وه تێكشكێندران.
له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ئیسڕائیل و حه‌ماس، حزبوڵڵای لوبنان وه‌ك پاڵپشتیكردن له كه‌رتی غه‌ززه، هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر باكووری ئیسڕائیل چڕتر كردووه‌ته‌وه بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گا سه‌ربازییه‌كانی یه‌كتر.
پێشتریش ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا و چه‌ندین وڵاتی دیكه، داوایان له هه‌ردوو لایه‌ن كردهبوو ململانێكان درێژه پێ نه‌ده‌ن، تاوه‌كو شه‌ڕی ناوچه‌یی هه‌ڵنه‌گیرسێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.