ئەمشەو سێشەممە بە هاژەك و درۆن لەنێو خاكی لوبنانەوە هێرشكرایە سەر باكوری ئیسڕائیل، بۆ وەڵامدانەوەش ئیسڕائیل تۆپبارانی لوبنانی كردووە.
هێرشەكە لەلایەن حزبوڵا لە باشووری لوبنانەوە كراوەتە سەر گوندی شمرا لە جەلیلی رۆژئاوا و جۆلان لە ئیسڕائیل.
لای خۆشییەوە سوپای ئیسڕائیل وەك وەڵامێك بۆ هێرشەكە، تۆپبارانی چەند ناوچەیەكی باشووری لوبنانی كردووە.
لە ئەنجامی تۆپبارانەكەی سوپای ئیسڕائیلیش بۆ سەر هەردوو ناوچەی حەنین و بەیت لیف لە باشووری لوبنان، دوو كەس كوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.