Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 00:17

سبەی بەشێكی رێگای هەولێر – كۆیە دادەخرێت

کوردستان TV
100%

سبەی چوارشەممە بەشێكی رێگای هەولێر – كۆیە بەهۆی نۆژەنكردنەوە دادەخرێت و داوا لە شوفێران دەكرێت رێگای هەنارە بۆ جێگرەوە بەكاربهێنن.

هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەكدا بۆ شوفێران رایدەگەیەنێت "سبەی چوارشەممە کاتژمێر 7 بەیانی بەشێكی ڕێگای هەولێر - کۆیە کاری نۆژەنکردنەوەی تێدا ئەنجام دەدرێت.

راشدەگەیەنێت "كاری نۆژەنكردنەوەكە لە هەورازەنەفتە تا دەربەندی گۆمەسپان ئەنجام دەدرێت و بەهۆیەوە ڕێگاکە دادەخرێت.

هاتوچۆی هەولێر داواشی لە شوفێران كرد ئەوانەی مەبەستیانە لەو ڕێگایەوە بەرەو دەربەندی گۆمەسپان بڕۆن، ڕێگای هەنارە وەک ڕێگای جێگرەوە بەکار بهێنن .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.