Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 00:36

ئاسایشی هەولێر دەستبەسەر دوو بارهەڵگری پڕ لە دەرمانی قاچاخدا دەگرێت

کوردستان TV
100%

ئاسایشی هەولێر لەسەر ڕێگەی نێوان هەولێر - مووسڵ دەستی بەسەر دوو بارهەڵگری سووتەمەنیدا گرت كە بڕێكی زۆر دەرمانیان تێدا شاردرابووە و بەنیازبوون بە شێوەی قاچاخ بیبەنە دەرەوەی هەرێمی كوردستان.

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەلایەن هێزەکانمانەوە، لە دەرەنگانی شەوی 17/8/2024 لە ڕێگای نێوان (هەولێر/مووسڵ) دەستمان گرت بەسەر دوو بارهەڵگر لە جۆری گواستنەوەی سووتەمەنی/تەنکەر و ساردکەرەوە/بەڕاد.

راشیگەیاند: بارهەڵگرەكان بڕێکی زۆری دەرمانی پزیشکییان تێدا حەشار دابوو كە بەدەر لە ڕێنماییە پزیشکییەکانی هەڵگرتنی دەرمان.

هەروەها رایگەیاند: بەنیازبوون ئەم دەرمانە پزیشکییانە بەشێوەی قاچاخ ببەنە دەرەوەی هەرێمی کوردستان.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە بە فەرمانی دادوەی لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (هـ، ع، ق) و (هـ، أ، أ) کە شوفێر و خاوەنی دەرمان و بارهەڵگرەکان بوون، دەستگیر کران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.