بكوژی دەیان ئافرەت كە لە كینیا بە (خوێنمژی ئافرەتان) ناسراوە، لەگەڵ 12 گیراوی دیكە لە بەندیخانە رادەكات، پۆلیسی ئەو وڵاتە دەڵێت تۆمەتبارەكان بە هاوكاری و یارمەتی چەند ئەفسەر و پۆلیسێك رایان كردووە.
بكوژەكە ناوی كۆلینز خالووشایە و لە یەكێك لە گرتووخانەكانی نایروبی پایتەختی كینیا لە زینداندابووە، شەوی رابردوو لەگەڵ 12 گیراوی دیكەی خەڵكی ئەریتیریا، توانیویانە لە گرتووخانە رابكەن.
كۆلینز تەمەنی 33 ساڵە و مانگی رابردوو بە تۆمەتی كوشتنی 42 ئافرەت و دۆزینەوەی تەرمی چەند ئافرەتێك لەنێو ماڵەكەیدا دەستگیر كرا، یەكێك لە كوژراوەكان خودی هاوسەرەكەی خۆی بوو.
پۆلیسی كینیا رایگەیاند كە ئێستا خەریكی گەڕانن بۆ دەستگیركردنەوەی گیراوەكان، جەختیشی كردەوە كە بەپێی لێكۆڵینەوەكانیان چەند ئەفسەر و پۆلیسێك هاوكاری گیراوەكانیان كردووە بۆ ڕاكردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.