Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 23:04

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا كرد

کوردستان TV
100%


نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/8/20 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ‌  ئه‌ندرۆ بيزڵى، كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى به‌خێرهێنان و پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نيشان دا.

لاى خۆيه‌وه‌  بيزڵى، خۆشحاڵيى خۆى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسوڵى گشتيى وڵاته‌كه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و پشتگيرى و خواستى به‌ريتانياى بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا هه‌ردوولا ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانيان به‌ گرنگ له‌ قه‌ڵه‌م دا و هيوايان خواست پرۆسه‌ى ده‌نگدان سه‌ركه‌وتوانه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.