بهگوێرهی ئامارێكی یوونسێف بەهۆی قەیرانەکانەوە زیاتر له 77 ملیۆن منداڵ و تازهپێگهیشتووان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بە دەست جۆرێک لە بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن.
له ڕاگهیاندراوێكدا رێكخراوی یوونسێف بڵاویكردهوه، یهك لهسهر سێی منداڵان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بە دەست جۆرێک لە بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن و سهرووی 55 ملیۆن منداڵ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا کێشیان زیادە یان قەڵەون، لە کاتێکدا24 ملیۆن منداڵی دیکە بە دەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن، لەوانەش كورتهباڵایی و لاوازی جهستهیی.
رێكخراوهكه دهشڵێت، له دوو دهیهی رابردوودا، كێشهی كورتهباڵایی لهناو منداڵان و تازهپێگهیشتوواندا زیادی كردووه، كه كاریگهری لهسهر 10 ملیۆن منداڵی خوار تهمهن پێنج ساڵاندا ههیه.
ئادێل خدر، بەڕێوەبەری ناوچەیی یونیسێف بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا دەڵێت: ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا ڕووبەڕووی بارگرانییەکی سێ لایەنەی ئاڵۆزتر دەبێتەوە کە بەدخۆراکییە کە گەشەکردن و توانای داهاتووی منداڵەکانی تێکدەدات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنها یەک لەسەر سێی منداڵانی بچووک ئەو خۆراكانه وەردەگرن کە پێویستیانە بۆ گەشەکردن. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە ئامارێکی شۆکهێنهره لە ساڵی دووهزار و بیست و چوار دا و مەترسی ئەوە هەیە خراپتر بێت لەگەڵ بەردەوامبوونی ململانێکان و قەیرانەکان و تەحەددیاتی دیکە لە ناوچەکەماندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.