بەشێک لە گرووپە میلیشیاکانی عێراق کە خۆیان بە بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی ناساندووە، هێرشهكانیان بۆ ماوهیهكی كاتی بۆ سهر هێزهكانی ئهمریكا له عێراق راگرت و هۆكارهكهیان بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی یادکردنەوەی چلەی ئیمام حسێن گهڕاندهوه.
باڵی ئەسحابولکەهف كه یهكێكه له گرووپهكانی سهر به بهرهی مقاومهی ئیسلامی عێراق و پێشتر بەرپرسیارێتیی خۆی لە چەند هێرشێک بۆ سەر بنەکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە عێراق و سووریا ڕاگەیاندبوو، لە بڵاوکراوەیەکدا ڕاگرتنی هێرش و پەلاماردانی بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکای لە عێراق سووریا بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگەیاند.
گرووپە میلیشیاکە ئاماژەی داوە لە ئەمڕۆ سێشەممەوە هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل و بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە عێراق و سووریا تاوەکوو دوای تەواوبوونی ڕێوڕەسمی یادی چلەی ئیمام حسێن ڕادەگرن.
هەروەها هەڕەشە دەکەن، لەدوای تەواوبوونی ڕێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حسێن، هێرشەکانیان بۆ سەر خاکی ئیسرائیل و بنکەکانی ئەمەریکا لە سووریا و وڵاتانی کەنداو دەست پێ دەکەنەوە.
ناوەڕاستی ئەم مانگە، گرووپە میلیشیاکانی عێراق لە باکووری شاری دێرەزوری سووریا بە هاژهك هێرشیان کردە سەر کێڵگەی گازی کۆنیکۆ، کە هێزەکانی ئەمەریکا تێدا جێگیرە و لە بەرانبەردا هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) وەڵامی گرووپە میلیشیاکانیان داویەوە، پێشووتریش هەر لەم مانگەدا بە مووشەک هێرشی سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کرا و ژمارەیەک سەربازی ئەمەریکی بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.