Erbil 18°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 19:59

كرێكارێك لە كاتی هەڵكەندنی بیر كارەبا لێی دەدات و گیانلەدەست دەدات

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە كرێكارێك لە كاتی كاركردن و هەڵكەندنی بیرێكدا كارەبا لێی دەدات و بەهۆیەوە گیانلەدەست دەدات.

رووداوەكە لە شارۆچكەی كەلار روویداوە و كرێكارەكە ناوی (كەریم مەحموود رەسوول) لەدایكبووی ساڵی 1966 دانیشتووی شارەدێی رزگاری سەر بە شارۆچكەی كەلارە.

عەقید عەلی جەمال گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لەبارەی رووداوەكە گوتی: ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە تەرمی كرێكارەكە هێنرایە پزیشکی دادوەری شارۆچكەی کەلار.

گوتیشی: بە گوتەی کەسوکاری كرێكارەكە لەنێو باخێک لە نزیک ناوچەی پیشەسازی کەلار بیری هەڵکەندووە و لەنێو بیرەکەدا کارەبا گرتوویەتی و گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەش دا كە ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 411، خاوەنی باخەکە بەندکراوە و پۆلیس لەسەر چۆنێتی ڕووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.