ئەمڕۆ دووشەممە 8/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد فەزلولباری، باڵیۆزی بەنگلادیش لە عێراق کرد، کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەنديی دوولایەنە، بە تایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی کرا.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی باڵیۆزی بەنگلادیشی کرد، بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردووە و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.
باڵیۆزی بەنگلادیش پێزانینی خۆی بۆ هاریکاری و هەماهەنگیی باشی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەنگلادیش لە عێراق دەکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.