Erbil 18°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 19:40

بایدن: ھێشتا ئەگەری ھەیە ئاگربەست لە غەززە بەدی بێت

کوردستان TV
100%


سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ڕایگەیاند کە ھێشتا ئەگەری ھەیە ئاگربەست لە غەززە بەدی بێت.

ئەم لێدوانەی جۆ بایدن دوای ئەوە دێت کە ئێستا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئاگربەست لە غەززە، بەسەردانێک لە ئیسرائیلە.

جۆ بایدن دوای بەسەربردنی پشووی کۆتایی ھەفتە لە ھاوینەھەواری "کامپ دەیڤید" لە بارەی گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە، بە ڕۆژنامەوانانی گوت: "ئێمە وازناھێنین و ھێشتا ئەگەری ھەیە ئاگربەست لە غەززە بەدی بێت".

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ڕۆژانی 15 و 16ی ئەم مانگە، گفتوگۆکان لەبارەی ئاڵوگۆڕ دیلەکان لەنێوان حەماس و ئیسرائیل و ئاگربەست لە غەززە لە دۆحە پایتەختی قەتەر ئەنجامدران.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.