بەرپرسێکی باڵای ئێران راگهیاند، وڵاتەکەی وەڵامی ئیسرائیل دەداتەوە، ئەگەر ئاگربەستیش لە غەززە ڕابگەیەنرێت، دهشڵێت: بۆ تۆڵەسەندنەوەی ئیسماعیل هەنییە، کات و شوێنی گونجاو دیاری دهكهین.
جەنەراڵ ئیسماعیل کەوسەری، بەرپرسی کاروباری سەربازی لە لیژنەی ئاسایشی نیشتیمانی پەرلەمانی ئێران، هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل دهكات و رایگهیاند، بەپێی ڕێنماییەکانی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران، تۆڵەسەندنەوەی ئیسماعیل هەنییە حەتمیە، بەڵام نابێت پەلە بکەین لە ئۆپەراسیۆنێک کە ڕەنگە زۆر گەورە بێت.
ئاماژهی بهوهشكرد، خەڵک دەتوانن شیکردنەوەی جیاواز لەسەر قسەکانی ڕێبەری باڵا بکەن، بەڵام لەبەر ئەوەی ئیسرائیل دەستدرێژی کردووەتە سەر خاکەکەمان، بڕیاردان لەسەر چۆنیەتی وەڵامدانەوەیان مافی یاسایی ئێمەیە و نابێت کەس بیر لەوە بکاتەوە کە ئێمە دەستبەرداری مافەکانمان دەبین، تەنانەت ئەگەر ئاگربەستیش لە غەززە ڕابگەیەنرێت.
كهوسهری وتیشی: ئێمە دەبێت کات و شوێنی گونجاو هەڵبژێرین بۆ وەڵامدانەوەی دروست، لەبەر ئەوەی ئیسرائیل پێشتریش هێرشی کردۆتە سەر خاکەکەمان، کۆماری ئیسلامیی مافی ئەوەی هەیە بە شێوەیەکی شەرعی بەرگری لە خۆی بکات.
ئاشكراشی كرد، هەڵبژاردنی کات و شوێنی ئۆپەراسیۆنەکە لە دەستی ئێمەدایە و ئەوانیش هیچ بژاردەیەکیان نییە، جگە لەوەی چاوەڕێی وەڵامی توند لە ئێران بکهن و ئێمەش لە کاتی دیاریکراوی خۆماندا وەڵام دەدەینەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.