ھێڵی ئاسمانی ئەمریکا بە ھۆی خراپی دۆخی ئەمنی ناوچەکەوە، سەرجەم گەشتەکانی بۆ ئیسرائیل تا ساڵی داھاتوو ھەڵپەسارد.
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە کە ھێڵی ئاسمانی ئەمریکا ، بەھۆی خراپی دۆخی ئەمنی ناوچەکەوە، سەرجەم گەشتەکانی بۆ ئیسرائیل تا ساڵی داھاتوو ھەڵپەساردووە.
میدیای فەرمی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە کە کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی ئەمریکا "American Airlines"، سەرجەم گەشتەکانی بۆ ئیسرائیل تا نیسانی 2025 ھەڵپەساردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە کۆمپانیاکەم بڕیاری ھەڵپەساردنی سەرجەم گەشتەکانی بۆ ئیسرائیل تا ساڵی داھاتوو، بۆ خراپی دۆخی ئەمنی ناوچەکە گەڕاندووەتەوە.
لە 20ی تەمووزی ڕابردووە تا ئێستا، 20 کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی نێودەوڵەتیی، بەھۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا، گەشتەکانیان بۆ تەل ئەبیب ھەڵپەساردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.