گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، سبەی دووشەممە 5 پڕۆژەی كەرتی تەندروستی جێبەجێ دەكرێن كە خۆی لە 3 پڕۆژە و 2 سەنتەری پزپشكی دەبینێتەوە.
دكتۆر سەركار سورچی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: سبەی دووشەممە بە ئامادەبوونی هەریەک لە دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و دکتۆر عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک و چەندین لایەنی تری پەیوەندیدار، پێنج پڕۆژەی ستراتیژی لە کەرتی تەندروستی لە سنووری پارێزگای دهۆک بکەونە واری جێبەجێکردنەوە.
راشیگەیاند: پڕۆژەكان خۆی لە دانانی بەردی بناغە بۆ سێ پڕۆژەی تەندروستی گرینگ، لەگەڵ مەڕاسیمی کردنەوەی دوو سەنتەری پزیشکی دەبینێتەوە، بەمشێوەی خوارەوە:-
- دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی سەنتەری شوشتنی گورچیلە لە شاری دهۆک و سەنتەری شوشتنی گورچیلە لە شارۆچكەی ئاکرێ.
- دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی چاودێری تەندروستی منداڵە ناکامەکان (خدج) لە نەخۆشخانەی منداڵبوون لە شاری دهۆک.
- دانانی بەردی بناغەی قۆناغی دووەمی نۆژەنکردنەوە و گۆڕانکاری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کۆنی دهۆک بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە.
- کرنەوەی بنکەی تەندروستی ئازادی لە دۆمیز لە جۆری A.
- کردنەوەی سەنتەری چارەسەری نەخۆشی شەکرە و رژێنە دەرەقییەکان لە پارێزگای دهۆک.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.