بڕیاردرا بە دوو قۆناخ رێگەی هەولێر – خەبات نۆژەن بكرێتەوە، ئەنجامدانی پڕۆژەكەش ماوەی 5 مانگ دەخایەنێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەكدا بۆ شوفێران رایگەیاند "ڕێگای هەولێر-خەبات بە درێژایی 5 کیلۆمەتر نۆژەن دەکرێتەوە بە دوو قۆناخ".
راشیگەیاند "سەرەتای کارکردنی قۆناخی یەکەم لە سایدی خەبات - هەولێر نزیک کۆمپانیای رێگا دەست پێ دەکات تاوەکو بەرامبەر گومرکی سەوزە و میوە بە درێژایی 2 کیلۆمەتر و نیو".
هەروەها رایگەیاند "دوای تەواوبوونی قۆناخی یەكەم، ئینجا قۆناخی دووەم دەست پێ دەکات لە سایدی هەولێر بەرەو خەبات لە گومرکی سەوزە و میوە تاوەکو بەرامبەر کۆمپانیای رێگا".
هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە وە ماوەی پرۆژەکە 5 مانگە.
داواشی لە شۆفێران كرد ئارام بگرن تا پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و دووبارە قیڕتاوکردنەکە کۆتایی پێ دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.