Erbil 20°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 17:08

ئاسایشی هەولێر زانیاری لەبارەی بكوژی هاووڵاتییەكەی هەولێر بڵاو دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

ئاسایشی هەولێر زانیاری لەسەر بكوژی ئەو هاووڵاتییە بڵاو كردەوە كە شەوی رابردوو لە یەكێك لە شوقەكانی پڕۆژەی ئیسكانی لە شاری هەولێر كوژرا.

ئاسایشی هەولێر لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند "سەبارەت بە کوژرانی هاووڵاتی (ئەحمەد مەولوود ئەحمەد) لە شوقەکانی ئیسکانی نوێ لە شاری هەولێر، لە ڕێکەوتی 17/8/2024 لەلایەن کارمەندێکی (پۆلیسی پاسەوانی سنوور) كوژراوە كە سەر بە یەکێتی نیشتمانی كوردستانە".

راشیگەیاند "تۆمەتبارەكە ناوی (شوان جەبار عوسمان)ـە و لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی ئەم تاوانەی ئەنجامداوە".

هەروەها رایگەیاند "تۆمەتبار (شوان) دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی، بە سوودوەرگرتن لە ناسنامە سەربازییەکەی لە شاری هەولێر هەڵهاتووە بۆ شاری سلێمانی".

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئاشكراشی كرد كە تۆمەتبارەكە دوای هەڵهاتنی بۆ سلێمان، خۆی ڕادەست کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.