Erbil 6°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 08:38

كتێبی (خۆم و ئه‌ستێره‌گه‌شه‌كان) ئه‌رشیفێكی گرنگی نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی كوردستان

کوردستان TV
100%


كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس

له‌ هه‌موو وڵاتێكی ئه‌م جیهانه‌دا گرنگییه‌كی زۆر به‌ بواری ئه‌رشیف  و به‌ڵگانامه‌ ده‌درێت، كه‌ئامانج لێی پاراستنی شوناسی نه‌ته‌وه‌و وڵاته‌كه‌یه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ چه‌ندین ده‌زگا و فه‌رمانگه‌ی تایبه‌ت به‌و بواره‌دا بوونیان هه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌ك بودجه‌ی تایبه‌تیان بۆ ته‌رخان ده‌كرێت و كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆر كاره‌كه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن وه‌كو سه‌رمایه‌كی گه‌وره‌ی  نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و وڵاته‌ گرنگی پێده‌درێت و پارێزگاری لێده‌كرێت.

بوونی ده‌زگایه‌كی ئه‌وا جگه‌ له‌وه‌ی پاراستنی به‌ڵگه‌ نامه‌و ئه‌رشیفی نه‌ته‌وه‌وه‌یه‌،له‌ فه‌وتان له‌ هه‌مه‌كان كاتدا وه‌كو به‌ڵگه‌ و سه‌رچاوه‌ بۆ زۆرێك له‌ كایه‌كانی ژیان به‌كاردێت وه‌كو به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو چونكه‌ بۆ سه‌لماندن و بوونی هه‌رشتێك پێوستی به‌به‌ڵگه‌یه‌..بۆنموونه‌ كاتێ باس له‌ یه‌كه‌م ئه‌كته‌ر ده‌كرێت كه‌ وه‌كو یه‌كه‌م كه‌س له‌جیهان چوبێته‌ سه‌رته‌خته‌ی شانۆ ده‌ڵێن (تیسپیس) له‌ وڵاتی یۆنانه‌ ئه‌وان به‌ڵگه‌یان له‌به‌رده‌سته‌ ده‌یسه‌لمێن به‌جۆرێك تا ئێستا گۆڕه‌كه‌ی بوونی هه‌یه‌ وه‌كو بیبله‌ی چاویان پارستووه‌ كه‌سیش ناتوانێ نكوڵی لێبكات.


دوای راپه‌ڕینی گه‌لی كوردستان له‌ به‌هاری ساڵی 1991 و دامه‌زراندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،به‌داخه‌وه‌ هیچ گرنگی به‌ بواری به‌ڵگانه‌مه‌ و ئه‌رشیف نه‌دراوه‌ به‌جۆرێك هیچ ده‌زگایه‌كی تایبه‌ت به‌ كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌و ئه‌رشیفكردن نییه‌.


كتێبی (خۆم و ئه‌ستێره‌ گه‌شه‌كان) له‌ نووسینی نووسه‌ر "نه‌جه‌مه‌دین  عه‌زیز سمایل" كه‌ تا ئێستا 10 به‌رگی له‌ چاپ كراوه‌ كارێكی مه‌زنی نووسه‌ره‌ سوودێكی زۆری پێشكه‌ش به‌ ئه‌رشیفی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی  كوردستان كردووه‌،  كه‌ ژیان و كارو چالاكی چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر تا میدیاكارانیش له‌ خۆده‌گرێت وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ سوودی لێوه‌رده‌گیرێت.

 بێگومان پێشتریش چه‌ند به‌رێزێك ئه‌و كاره‌یان كردووه‌، به‌ڵام له‌ چوارچێوه‌یه‌كی دیاركراوبووه‌،  بۆنموونه‌ چه‌ند هونه‌رمه‌ند و نووسه‌رێكی شارێك یاخود ئه‌وپه‌ری 2 یان 3 شاری له‌ كتێبێكدا ژیان و كاروچالاكیه‌كانی كۆكراوه‌ته‌وه‌ زۆرێك له‌وانه‌ش هاوكاری كراون واته‌ تێچووی له‌ چاپدان و بڵاوكردنه‌وه‌ بۆیان دابین كراوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نووسه‌ر و میدیاكار نه‌حمه‌دین له‌ زۆر ڕووه‌ جیاوازه‌، بۆ نموونه‌ كتێبه‌كه‌ی تایبه‌ت نه‌كردووه‌ به‌ شارێك یاخود ناوچه‌یه‌ك به‌ڵكو هه‌موو سنووره‌كانی به‌زاندووه‌.

كتێبه‌كه‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانی له‌خۆگرتووه‌، بگره‌ ئه‌وانه‌ی له‌ هه‌نده‌رانیش ده‌ژین ئه‌وانیشی به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه‌، لایه‌كی دیكه‌ی ئه‌م كتێبه‌ ئه‌وه‌یه‌ نووسه‌ر هه‌موو ئه‌و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و میدیاكارانه‌ی به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه‌ كه‌ خاوه‌ن ئه‌زموونن خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی نێو گه‌له‌كه‌ی خۆیانن به‌هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌یه‌وه‌.

به‌ڵێ له‌و كتێبه‌كه‌دا زۆرێك له‌و هونه‌رمه‌ند و ئه‌دیبانه‌ی له‌ خۆده‌گرێت كه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ن وه‌كو توركمان و مه‌سیحییه‌كانیش  ئه‌وانیش به‌سه‌ركراونه‌ته‌وه‌.

خاڵیكی دیكه‌  ئه‌م كتێبه‌ ئه‌وه‌یه‌ زۆرێك له‌وانه‌ی به‌سه‌ركراونه‌ته‌وه‌ كۆچیان كردوون ، ئه‌توانم بڵێم ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌رێزه‌ ده‌یكات ئه‌وه‌ ئه‌ركی وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌ به‌ڵام ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی ئه‌م كاره‌ ده‌كات به‌هۆی ئه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ به‌ جوانترین و چاكترین شێوه‌ له‌رووی دیزاین و به‌رگ چاپكردنی بۆیه‌ پێوستی به‌ خه‌رجییه‌كی زۆره‌ .

شایانی باسه‌ له‌ كاتی ته‌واو بوونی هه‌ربه‌رگێك له‌ كتێبی (خۆم و ئه‌ستێره‌ گه‌شه‌كان) گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ چاپخانه‌ رێوره‌سمێكی تایبه‌تی له‌ شاره‌كانی كوردستان(هه‌ولێر،سلێمانی ، كه‌ركووك ، دهۆك) به‌ ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵی له‌ رۆشنبیرو ئه‌دیبان ناساند و بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت ،كتێبه‌كه‌ پێشكه‌ش به‌ ئاماه‌بووان ده‌كرێت. 

له‌ كۆتاییدا داوا له‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندار  به‌تایبه‌تی وه‌زاره‌تی رۆشنبیر و لاوان ده‌كه‌م تا ده‌كرێت هاوكاری نووسه‌ر"نه‌جه‌مه‌دین  عه‌زیز سمایل" بۆئه‌وه‌ی له‌م كاره‌ مه‌زنه‌ به‌رده‌وام بێت، چونكه‌ وه‌كو من ئاگادارم ئه‌و پرۆژه‌یه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌ له‌ئێستادا خه‌ریكی ئاماده‌كردنی به‌ره‌گی یانزه‌مین (خۆم و ئه‌ستێره‌ گه‌شه‌كانه‌)، هیچ نه‌بێت رێزلێنانێكی تایبه‌تی بۆ بكات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ی ئه‌و كردوویه‌تی ..هیوای ته‌مه‌ن درێژی بۆ " نه‌جه‌مه‌دین  عه‌زیز سمایل" ده‌خوازم به‌ هیوای به‌رده‌وامی.

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.