سەرکردەیەکی دیاری عێراقی بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، نەک تەنیا کورد بگرە نەتەوەکانی دیکەش ئەو یادە بەرز ڕادەگرن، چونکە سەرۆک بارزانی و پارتی ئەرکی سەرەکیان خزمەتکردنی دۆزی ڕەوای نەتەوەیی کورد بووە.
سیاسەتمەداری دیاری عێراقی، میسال ئالووسی، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگهیاند: دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە 16ی ئاب لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا جۆرێکی نوێ بوو لە خەبات و ڕەوشتی شۆڕشگێری، کە نموونەی پێویستیەکی سەردەمانە بوو لە ئاست حەزی ڕەوای میللەتی کورد، بۆیە لە ماوەی 78 ساڵەی دامەزراندنی ئەوەی ئێستا ھاتۆتە دی بەچەندین شۆڕش و قوربانیدانی زۆر بووە، دیاربوو پارتی ئەرکی سەرەکی خزمەتکردنی دۆزی نەتەوەیی کورد بوو.
میسال ئالووسی گوتیشی: ھەر لەم بۆنە گەورەیە نەک تەنیا کورد بگرە نەتەوەکانی دیکەش یادی دامەزراندنی پارتی و لە دایکبوونی سەرکردەی نەتەوەیی سەرۆک بارزانی دەکەنەوە، کە ھەردووکی لەیەک ڕۆژدا بووە، کە ھەموو ئامانج و خەباتیان بۆ بەدەستھێنانی مافی کوردستانیان بووە، ئەمەش لەپێناو خۆشگوزەرانی و ژیانێکی سەربەرزانە وەکو ھەموو نەتەوە پێشکەوتووەکانی دیکە.
ئەو سیاسەتمەدارە عێراقیە دەشڵێت: بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە نەتەوەی کورد دەکەم لە یادی دامەزراندنی پارتی و لە دایکبوونی سەرۆک مەسعوود بارزانی و پیرۆزبایی لەخۆم دەکەم، کە زۆر شت فێربووم لەم ڕێبازە و لە ناسینی سەرکردەی کورد و زانیم چەندە گرنگە بۆ نەتەوەی کورد و کەسێکی خۆڕاگر و پێشکەوتن خوازە و کار بۆ داھاتووی نەتەوەکەی دەکات بۆ دابینکردنی ماف و ڕێگای خۆشگوزەرانی وەکو ھەموو نەتەوە پێشکەوتووەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.