هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شیان به مه‌به‌ستی ڕاوه‌دونانی تیرۆرستانی داعش له سنووری قه‌زای مه‌خموور ئه‌نجامدا.
له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا، جووڵه‌ی تیرۆرستانی داعش له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان زیادی كردووه و ئه‌مه‌ش وای كردووه چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به‌مه‌به‌ستی له‌نێوبردنی تیرۆرستان ئه‌نجام بدرێت، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لە هەردوو گوندی کوشافی سەروو، خواروو و دارستانی رۆژهەڵاتی زێی گەورە، هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئه‌نجامدا بە مەبەستی ڕاوەدونانی پاشماوەکانی تێرۆریستانی داعش. ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كه له سنووری میحوەری شەش بۆ کێوماڵكردنی ناوچه‌كه بوو.
رۆژی هه‌ینی 16ی ئاب هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ده‌وروبه‌ری گوندی قەرەحەسەن و ناحیەی لەیلان، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئۆپەراسیۆنەکانیان لەو ناوچانەی کە گومانی هەبوونی مۆڵگەی تیرۆرستانیان لێ دەکرێت بەردەوام دەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.