Erbil 20°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 11:50

عەماڕ حەكیم 78 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆز دەكات

کوردستان TV
100%

سەرۆكی رەوتی نیشتمانی حیكمە ئەمڕۆ هەینی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆك بارزانی و سەرجەم كادیر و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد بەبۆنەی 78ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی.

عەماڕ حەكیم سەرۆكی رەوتی نیشتمانی حیكمە لە پەیامە پیرۆزباییەكەدا رایگەیاند "بە بۆنەی 78ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی سەرۆك مەسعوود بارزانی و ئەندام و لایەنگرانی پارتی و هەموو گەلی كوردستان دەكەم".

راشیگەیاند "پارتی ئەو حزبەیە كە هەمیشە بە مێژووی خەباتی دژ بە دیكتاتۆری و پشتیوانی سەرجەم هێزە نیشتمانییەكان ناسراوە بۆ بنیاتنانی ئەزموونی دیموكراسی لە تەواوی عێراقد"ا.

عەماڕ حەكیم لە پەیامە پیرۆزباییەكەدا بەبۆنەی 16ی ئاب راشیگەیاند "ئەم بۆنەیە دەرفەتێكە بۆ باشتركردنی پەیوەندی و برایەتیی نێوان گەلی كورد و سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق، بۆ پاراستنی ئەو دەستكەوتانەی كە بە خوێن و قوربانیدانی گەلەكەمان لە تەواوی عێراق لە باكور تا باشوور و لە رۆژهەڵات تا رۆژئاوا هاتوونەتەدی.

ئەمڕۆ هەینی 78 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان كە لە رێكەوتی 16ی ئابی ساڵی 1946 بە ڕابەرایەتی مەلا مستەفا بارزانی دامەزرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.