وەزارەتی تەندروستی عێراق رەتی كردەوە تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی تۆماركردنی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون لە عێراق تۆمار كرابێت.
سەیف بەدر گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق گوتی: تا ئێستا هیچ تووشبوویەكی گۆڕاوی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون لە عێراق تۆمار نەكراوە.
گوتیشی: تاقیگەكانمان توانای ئەوەیان هەیە تووشبووانی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون تۆمار بكەن و بدۆزنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی تەندروستی سوێد یەكەم تووشبووی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئاوڵەی مەیموونی لە وڵاتەكەی راگەیاند، بەمەش ئەو وڵاتە دەبێتە یەكەم وڵات لە دەرەوەی كیشوەری ئەفریقیا ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموونی تێدا تۆمار كرابێت.
دوێنێ چوارشەممەش رێكخراوی تەندروستی جیهانی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی لەبارەی زۆری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەی لە وڵاتانی ئەفریقیا ئەنجام دا، دوای كۆبوونەوەكەش باری لەناكاوی لە جیهاندا راگەیاند بەهۆی زۆربوونی تووشبووان.
بەگوێرەی توێژینەوە تەندروستییەكان، ئەوانەی تووشی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون دەبن لە كۆتاییدا دووچاری لەدەستدانی بینایی چاو دەبنەوە، هەروەها تووشی هەوكردنی پێڵووی چاو و مێشك و سییەكان و بۆڕی هەوا و ژەهراویبوونی خوێنش دەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.