Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 04:36

توركیا ڤیزە لەسەر بەشێك لە هاووڵاتییانی عێراقی هەڵدەگرێت

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند لە چەند رۆژی داهاتوودا بەفەرمی ڤیزە لەسەر بەشێك لە هاووڵاتییانی عێراقی هەڵدەگیرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا، كۆبوونەوەی شاندی عێراق بە سەرۆكایەتی فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە و شاندی توركیا بە سەرۆكایەتی هاكان فیدان وەزیری دەرەوە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو.

دوای كۆبوونەوەكە، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەش ئەنجامدرا، تێیدا هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا گوتی: ڤیزا لەسەر هاووڵاتییانی عێراقی لە تەمەنی خوار 15 ساڵی و سەرووی 50 ساڵی هەڵدەگرین.

گوتیشی: بڕیارەكە لە 1/9/2024 دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

لای خۆشییەوە فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق گوتی كە هەردوولا رێككەوتووین لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە سەرجەم بوارەكان، بەتایبەتیش لە بواری ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا.

ئاماژەی بەوەش دا كە رێككەوتوون سەربازگەی توركیا لە باشیك، ببێتە بنكەیەكی مەشقی هێزە ئەمنییەكانی عێراق.

وەزیری دەرەوەی عێراق گوتیشی، رێككەوتووین لەسەر قەدەخەكردنی كار و چالاكیی پارتەكانی سەر بە پەكەكە لە ناوخۆی عێراقدا.

جەختیشی كردەوە كە بەهیچ شێوەیەك رێگە نادەن هیچ هێزێك لە عێراقەوە هێرش بكاتە سەر وڵاتانی دراوسێ لەنێویشیاندا وڵاتی توركیا.

وەزیری دەرەوەی عێراق نەشی شاردەوە كە نیگەرانن لە زیاتربوونی ئاڵۆزییەكان لە ناوچەكە و بەردەوامی جەنگ لە غەززە، داواشی كرد بەپەلە ئاگربەست رابگەیەنرێ و هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر غەززە رابگیرێت.

 

 

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.