ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/15، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن بیتنەر کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.
سەرۆکی حکومەت هەروەها سوپاسی مارک سترۆ، کونسولی پێشووی ئەمەریکای کرد، كە لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە بوو، بۆ کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە.
کونسولی گشتیی نوێی ئەمەریکا، وێڕای دەربڕینی ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ برەودان و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێم لە هەموو بوارەکاندا. باسیی لە ڕۆڵی گرنگیی هەرێمی کوردستان کرد وەک هاوبەشێکی بەهاداری ئەمەریکا لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و ناوچەکەدا.
کونسولی گشتیی نوێی ئەمەریکا هەروەها ئاماژەی بە سەردانی فەرمی سەرۆکی حکومەت کرد بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا کە ڕۆڵێکی گرنگیی هەبوو لە پێدانی ڕوونکردنەوەی پێویست لەبارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچە بە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، هیواشی خواست ئەو جۆرە سەردانانە بەردەوام بن.
ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
سەرۆکی حکوومەتی ههرێمی كوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا دەکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.