بەشێکی دیکەی پێداویستی پزیشکی ڕادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کرا
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
ئەمڕۆ 15ی ئابی 2024 بە ئامادەبوونی لیوا روکن هۆشمەند حیدەر ڕەشید جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە ومیرە، عمید فەرمان زراری جێگری بەڕێوبەری میرەی گشتی، د. رەزا سنیار بەڕێوبەری کاروباری پزیشکی و کۆڵۆنێڵ لارس پێرسیکۆڤسکی فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەهەرێمی کوردستان، لەمەراسیمێکدا، بەشێکی دیکەی کۆمەک و هاوکارییەکانی وڵاتی ئەڵمانیا کەخۆی لە ژمارەیەک کۆلەپشتی سەربازی دەبینیەوە، کەپێدویستیەکانی فریاگوزاری سەرەتایی لەخۆدەگرت، ڕادەستی بەڕێوبەرایەتی میرەی گشتی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە کران.
لەمبارەیەوە، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارەومیرە لەوتەیەکدا: سوپاسی وڵاتی ئەڵمانیا کرد بۆ ئەو کۆمەک و هاوکارییانەی کە بەردەوام پێشکەشی هێزەکانی پێشمەرگەی دەکەن بە شێوەیەک کە هاوکارییەکان کاریگەری هەبووە لە سەر بەهێزکردنی بواری تەندروستی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا،
ئاماژەی بەوەشدا: کە ئەڵمانیا لە سەرەتای جەنگی داعشەوە تا ئێستا هاوکار و هاوئاهەنگ بووە، ڕۆڵی گرنگی هەبووە لە پێشخستنی بواری پزیشکی، جێگری سەرۆکی ئەرکان سوپاس و پێزانینی وەزارەتی پێشمەرگەی ئاڕاستەی فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا و ڕاوێژکارانی سەربازی ئەو وڵاتە لەهەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند: وڵاتی ئەڵمانیا لەماوەکانی رابردوو خزمەتێکی بەرچاوی هەبووە بەتایبەت بەدروستکردنی نەخۆشخانەی پێشمەرگە و هاوکاریکردنی زۆرینەی یەکە سەربازییەکان لەوەزارەتی پێشمەرگەدا.
هەر لەو مەراسیمەدا، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەهەرێمی کوردستان لەوتەیەکدا رایگەیاند: پەیووەندییەکانمان بەردەوامە و هاوکارییەکانی ئەمڕۆش نیشانەی پەیوەندی بەهێزی نێوان تیمی سەربازیی سوپای ئەڵمانیا و وەزارەتی پێشمەرگەیە و جێبەجێکردنی بەڵێنەکانمانە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و هەنگاوێکی ئەرێنیشە لە بنیاتنانی هێزی پێشمەرگە، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەشدا، لەساڵی ئایندەدا پلانمان هەیە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و هاوکاری دیکەش بەڕێوەیە بەپێی پلانی ساڵی 2024.
بەشێکی دیکەی پێداویستی پزیشکی وڵاتی ئهڵمانیا ڕادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.