Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 09:05

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریكا دەكات

کوردستان TV
100%


ڕۆژی پێنجشەممە 15ی ئابی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە  ستێڤ بیتنەر كونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریكا لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا كە مارك سترۆ كونسوڵی گشتیی پێشووی ئەمەریكا لە هەولێر ئامادەی بوو، سەرۆك بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی كونسوڵی نوێی ئەمەریكا هیوای سەركەوتنی بۆ خواست و هەروەها پێزانینی بۆ ڕۆڵی كونسوڵی گشتیی پێشووی ئەمەریكا هەبوو لە پەرەپێدانی پەیوەندی و هەماهەنگییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا.

لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی گەل و حكوومەتی ئەمەریكا كرد كە لە قۆناغە جۆراوجۆرەكاندا پشتیوانی گەلی كوردستان بوونە بە تایبەت لە دامەزراندنی ناوچەی دژەفڕین بۆ كوردستان لەدوای ڕاپەڕینی خەڵكی كوردستان لە 1991 و ڕووخاندنی ڕژێمی پێشووی عێراق لە 2003 و هەروەها یارمەتیدانی هەرێمی كوردستان و عێراق لە شەڕی دژی تیرۆر.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی هەرێمی كوردستان و دوایین سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.