Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 08:39

گوتەبێژی یەکێتیی ئەورووپا: ھەڵکوتانە سەر بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەنعا لەلایەن حووسییەکانەوە پەرەسەندنێکی نوێیە

کوردستان TV
100%


گوتەبێژی یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، نەبیلە مەسرالی ڕایگەیاند کە ھەڵکوتانە سەر بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەنعا پایتەختی یەمەن لەلایەن حووسییەکانەوە، پەرەسەندنێکی نوێیە.

نەبیلە مەسرالی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەوەی لە ھەڵکوتانە سەر بارەگای کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەنعا لەلایەن حووسییەکانەوە ڕوویداوە، پەرەسەندنێکی نوێیە، ئەوەش دوای ئەوەی دوو مانگ لەمەوبەر حووسییەکان لە سەنعا زنجیرەیەک ھەڵمەتیان بۆ دەستگیرکردنی کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان، نێردە دیپلۆماسییەکان و ڕێکخراوە نێودەڵەتی و خۆجێیەکان ئەنجامدا.

ڕاشیگەیاندووە کە پێویستە حووسییەکان، ڕێز لە ماف و پارێزبەندییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بگرن، ھەروەھا ئەو کەلوپەلانە بگەڕێننەوە کە لە میانی ھەڵکوتانە سەر بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەنعا، دەستیان بەسەردا گرتووە.

ھەروەھا جەختی کردووەتەوە لەسەر گرنگی پاراستنی بارەگای کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەن.

ئەمەش دوای ئەوە دێت ڕۆژی 13ی ئەم مانگە، حووسییەکان ڕایانگەیاندبوو، تۆڕێکی سیخووری ئەمریکا و ئیسرائیلیان دەستگیرکردووە کە لەژێر پەردەی ڕێکخراوە مرۆییەکانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەن کاریان دەکرد.

لای خۆیەوە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەی حووسییەکان لەوبارەیەوە ڕایانگەیاندووە، ڕەت کردەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.