رێكخراوی تەندروستی جیهانی باری لەناكاوی لە جیهاندا راگەیاند بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ئاوڵەی مەیموون.
ئەمڕۆ چوارشەممە رێكخراوی تەندروستی جیهانی كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجام دا بۆ لێكۆڵینەوە لە بڵاوبوونەوەی پەتای ئاوڵەی مەیموون (ئیمبۆكس).
لە كۆبوونەوەكەدا رێكخراوەكە باری لەناكاوی راگەیاند بەهۆی بڵاوبوونەوەی رێژەی زۆری پەتاكە لە كیشوەری ئەفریقیا.
دوێنێ سێشەممەش دەستەی تەندروستی سەر بە یەكێتی ئەفریقیا باری لەناكاوی تەندروستی گشتیی بۆ بەرزترین ئاست راگەیاندبوو بەهۆی زۆری تووشبووان بە پەتای ئاوڵەی مەیموون لە كیشوەرەكەدا.
بەگوێرەی توێژینەوە تەندروستییەكان، تووشبووانی پەتای ئاوڵەی مەیموون تووشی لەدەستدانی بینایی چاو دەبنەوە و هەروەها تووشی هەوكردنی پێڵووی چاو و مێشك و سییەكان و بۆڕی هەوا و ژەهراویبوونی خوێن دەبن.
پەتای ئاولەی مەیموون لە رووی تەندروستییەوە وەك ڤایرۆس مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت كە لە كەسیكەوە دەگوزارێتەوە بۆ كەسێكی دیكە، زیاتریش لەنێو ئەو پیاوانە بڵاو دەبێتەوە كە كاری هاوڕەگەزبازی ئەنجام دەدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.