ئەمڕۆ چوارشەممە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، شاندێکی هاوبەشی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمى كوردستان و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ئامادەی بوون، دوا هەنگاو و ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەو ڕێوشوێنانەی کە بۆ سەرخستنی هەڵبژاردنەکە گیراونەتە بەر، باس کران.
لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و هێنانەکایەی کەشێکی ئارام بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە کرایەوە.
لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، شاندی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان وێڕاى خستنەڕووی ئامادەکارییەکانیان و ڕوون کردنەوەی کارەکانیان، ستايشى ڕۆڵ و ههوڵهكانى سەرۆکایەتیی هەرێم و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان بۆ سهرخستنى ههڵبژاردن کرد و ئامادەییی هەرێمی کوردستانیان بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی دهنگدان، بە گرینگ و کاریگەر هەڵسەنگاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.