موهەیمن حەمدانی په‌رله‌مانتاری عێراق له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنییدا ڕایده‌گه‌ێنێت: له كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوومان له باره‌گای بارزانی له پیرمام له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی پێی ڕاگه‌یاندین، كورد له پارێزگای كه‌ركوك خاوه‌ن حه‌وت كورسییه نه‌ك دوو كورسی.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی عێراق ده‌شڵێت، سه‌رۆك بارزانی ڕاشیگه‌یاند، ڕازی نابین پارێزگار له عەرەب بێت و سازش لە مافەکانی گه‌لی كوردستان ناكه‌ین.
موهەیمن حەمدانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ شاندێك كه له هه‌ردوو فراكسیۆنی عه‌ره‌بی و توركمانی پارێزگای كه‌ركوك پێكهاتبوون و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار و كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده‌ی سیاسی دیار خه‌میس خه‌نجه‌ر كه سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده‌یه ئه‌م سه‌ردانیه‌مان بۆلای سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ئه‌نجامدابوو.
هه‌ر له میانی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا موهه‌یمه‌ن حه‌مدانی گوتیشی، له‌سه‌ردانه‌كه‌مان بۆلای سه‌رۆك بارزانی، كه ڕۆژی 4ی8ی2024 له پیرمام به‌ڕێوه‌چوو گفتوگۆ له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگار و ئه‌نجوومه‌ن و دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی ئه‌و پارێزگایه بوو له نێوان پێكهاته‌كان و براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن كرا.
گوتیشی، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێی ڕاگه‌یاندین دەبێت کەرکووک سیمبولی پێکەوەژیانی ئاشتی بێ له نێوان پێكهاته‌كان، هه‌ڵه‌ی كورد و عه‌ره‌ب له پێشووتردا هه‌بووه ده‌بێت چاكبكرێته‌وه و ده‌بێت یه‌ك هاوپه‌یمانی پێکبهێندرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.