فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM)، تێکشکاندنی دوو بەلەمی بێ سەرنشینی حووسییەکانی لە دەریای سوور، ڕاگەیاند.
فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانیان، دوو بەلەمی بێ سەرنشینیان لە دەریای سوور تێشکاندووە کە لەلایەن حووسییەکانەوە لە یەمەن ئاراستە کرابوون.
ڕاشیگەیاندووە: ئەو بەلەمە بێ سەرنشینانەی حووسییەکان کە تێکشکێندراون، ھەڕەشە بوون بۆسەر ھێزەکانی ئەمریکا، ھاوپەیمانان و کەشتییە بازرگانییەکان لە ناوچەکە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە زنجیرەیەک ڕێوشوێنیان بۆ پاراستنی ھاتوچۆی کەشتییە بارزگانییەکان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا، گرتووەتەبەر.
تا ئێستا حووسییەکان، ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.