باکوری ئیسرائیل له‌لایه‌ن حزبوڵڵای لوبنان كرایه ئامانج. میدیا عیبریەکان بڵاویانکردەوە، له باشووری لوبنانه‌وه هێرشێكی چڕی هاژه‌كی كراوه‌ته سه‌ر دوو ناوچه له باكووری ئیسڕائیل.
ڕۆژنامەی ئیسرائیل هایۆم ڕایگەیاندووە، شه‌وی ڕابردوو سی هاژه‌كی كاتیۆشا لە باشووری لوبنانەوە ئاڕاسته‌ی هه‌ر دوو ناوچەی جەلیلی سەرەوە و مێرۆن لە باکوری ئیسرائیل كراوه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، له‌لایه‌ن سیستمی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل بەشێک لەو هاژه‌كانه خراونه‌ته خواره‌وه له ناوچه كشتوكاڵییه‌كان. هاوكات سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه،25 هاژهكیان له ناوچه‌ی میرۆن تێكیشكاندون به بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی لێكه‌وتبێته‌وه.
لای خۆیه‌وه حزبوڵڵای لوبنان گوتی، بۆردومانه‌كان له کاردانەوەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر شارۆچکەی بەرهعشیت لە باشووری لوبنان بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.