وهزارهتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی هێزهكانی پێشمەرگە خێرا دەکەن.
بهپێی راگهیهندراوێكی وهزارهتی پێشمهرگهی حكومهتی ههرێمی كوردستان سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، پلانی چاکسازیی و هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەیان تاوتوێ كرد.
دهشڵێت، فەریق ڕوکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ کۆڵۆنێڵ راپ براندستێتەر فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری، لە بارەگای وەزارەتی پێشمەرگە کۆبووەوە.
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە جێبەجێکردنی بەرنامە و پلانی چاکسازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە و ڕێکخستنەوەی تەواوی هێزەکان، هاوکات بارودۆخی هەنووکەیی هێزی پێشمەرگە و پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان گفتوگۆ کرا.
وهزارهتی پێشمهرگه ئاماژە بەوەش دەکات، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر خێراکردنی هەنگاوەکان بە ئاڕاستەی یەکخستنەوەی یەکە جیاوازەکانی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە و ڕێکخستنیان لە چوارچێوەی فیرقەی نوێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.