Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 04:17

بە تەواوبوونی بەنداوێك بەشێك لە كێشەی كەمئاوی هەولێر چارەسەر دەبێت

کوردستان TV
100%

بەنداوی گۆمەسپان كە تا ئێستا 75%ی كارەكانی تەواو بووە، بە تەواوبوونی بەشێكی كێشەی ئاوی هەولێر چارەسەر دەكات.

بەنداوی گۆمەسپان بە دووریی 35 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی شاری هەولێر، دوای بەنداوەکانی دووكان و دەربەندیخان، دەبێتە سێیەم گەورەترین بەنداو لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و گەورەترین بەنداوی پارێزگای هەولێر.

تێچووی دروستکردنی (95 ملیار دینارە)، بەرزییەکەی 70 مەتر و درێژییەکەشی 512 مەترە، تا ئێستا لە 75%ی کارەکانی جێبەجێکراوە و کارکردنیش تێیدا بەردەوامە.

ئەو بەنداوە پشت بە ئاوی باران و کانیاوەکانی ناوچەکە دەبەستێت و توانای گلدانەوەی 97 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە، تا ئێستاش زیاتر لە 10 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی گلداوەتەوە.

بەتەوابوونی بەنداوی گۆمەسپان بەشێک لە کێشەی کەمئاویی شاری هەولێر چارەسەر دەكات، ئەوە جگە لەوەی دەبێتە ناوچەیەکی گەشتیاری، سامانی ماسی، بووژانەوەی ئاودێری ناوچەکە و کەمکردنەوەی مەترسیەکانی لافاو و زیادکردنی ڕێژەی ئاوی ژێرزەویی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.