Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 04:12

ئاسایش دەستی بەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا گرت.. بزانە چیان پێ بووە؟

کوردستان TV
100%

ئاسایشی هەولێر دەستی بەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا گرت كە بە سەدان پارچەی كەپسوول و چای خۆلاوازكردنەوەی قەدەغەكراویان پێ بووە و بەنیازبوون بەشێوەی ئۆنلاین بە هاووڵاتییانی بفرۆشنەوە.

ئاسایشی هەولێر بڵاوی كردەوە "لە ئەنجامی بەدواداچوونی تیمەکانمان بەهەماهەنگی لەگەل لیژنەکانی قایمقامێتی قەزای ناوەندی هەولێر، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستمان گرت بەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا کە بڕێ (750) پارچە کەپسوولی ئەمۆکسلین و بڕی (1920) پارچە چای قەدەغەکراوی تێدا بووە".

بڵاویشی كردەوە "كەسپوول و چای خۆلاوازكردنەوەكان لەلایەن وەزارەتی تەندروستی قەدەغەکراوە.

هەروەها بڵاوی كردەوە "تۆمەتبارەكان بەنیازبوون بە ڕێگای ڕاستەوخۆ (ئۆنلاین) لە ڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە بە هاووڵاتییانی بفرۆشنەوە"

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.