Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 04:14

لەلایەن پۆلیس دەستگیركرا.. ئەم گەنجە 15 دەفتەر دۆلاری لە باوكی دزیوە

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەولێر گەنجێكی دەستگیركرد كە بە دووجار 15 دەفتەر دۆلاری لە باوكی دزی بوو، هەموو پارەكەشی لە رێگەی قوماری ئەلیكترۆنییەوە دۆڕاندبوو.

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە و سکاڵایەکمان لەلایەن هاووڵاتییەکەوە پێ گەیشت، بە بوونی ڕوودانی حاڵەتی دزیکردن، دەستبەجێ تیمەکانمان دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە".

راشیگەیاند "لە ئەنجامدا توانیمان بە زووترین کات شوێنی تۆمەتبار دەستنیشان بکەین، کە هەڵاتبوو بۆ وڵاتی ئێران، دواتر بە پلانێکی تایبەت و لە ڕێگای تەکنیکی کارکردنی خۆمان، توانیمان تۆمەتبار بگەڕێنینەوە هەرێمی کوردستان و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (443) لە یاسای سزادان دەستگیری بکەین".

هەروەها رایگەیاند "تۆمەتبار دانی ناوە بە تاوانەکەی کە بڕی (3 دەفتەر) دۆلاری لە شوێنی کارکردنی باوکی دزیوە، هەروەها لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبار، دانی نا بە تاوانێکی تردا کە جارێکی تر لە قاسەکەی باوکی (12 دەفتەر) دۆلاری دزیوە، کە کۆی گشتی دەکاتە (150 هەزار) دۆلار و سەرجەم پارەکەشی لە ڕێگەی قوماری ئەلیکترۆنییەوە دۆڕاندووە".

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەكە کراوەتەوە و ڕادەستی دادگا کراوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.