لە نوێترین توێژینەوەدا كە ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجامەكەی بڵاوكراوەتەوە، دەركەوتووە گۆمی گەورەی ئاو لەژێر خاكی هەسارەی مەریخدا بوونی هەیە لە قوڵایی 11 بۆ 20 كیلۆمەتردا.
زاناكان لە توێژینەوەكەیاندا رایدەگەیەنن، چەندان گۆمی گەورەی ئاو بە قەبارەی دەریاچە لەژێر خاك لە هەسارەی مەریخدا بوونی هەیە كە مێژووەكەی بۆ 3 ملیار ساڵ بەر لە ئێستا دەگەرێتەوە، بەڵام بەهۆی لەدەستدانی بەرگەهەوا ئەو ئاوە لەسەر رووی هەسارەكە ون بووە.
كێشەی زاناكان ئەوەیە كە تا ئێستا بۆیان روون نەبووەتەوە ئەو گۆمە ئاوانەی لەژێر خاك لە هەسارەی مەریخ بوونەتە هەڵم یان بوونەتە سەهۆڵ و یاخود لەگەڵ توخمەكانی دیكەی هەسارەكە كارلێكیان كردووە.
جەختیشیان كردۆتەوە كە ئەگەر لە داهاتوودا شێوەی مانەوەی ئاوەكەیان لەژێر هەسارەی مەریخ بۆ روون ببێتەوە، ئەوا رەنگە بگەنە ئەو ئاوە و سوودی لێ ببینن بۆ گەشت و مانەوەی مرۆڤ لەسەر رووی هەسارەكەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.