Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:25

مەسعود پزیشکیان: چاوەڕوانی کاری کابینەکە بکەن و بەپێی ئەداکەی ڕەخنەی لێبگرن

کوردستان TV
100%


سەرکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان سەبارەت بەو ڕەخنانەی لە باڵی ڕیفۆرمخوازەكانەوە لەو کەسایەتیانە گیرا کە ناویان لە لیستی کابینەی حکوومەتەکەیدایە و پێشکەشی پەرلەمانی کردووە، ڕایگەیاند: چاوەڕوانی کاری کابینەکە بکەن و بەپێی ئەداکەی ڕەخنەی لێبگرن.

لە پەیامێکیدا کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، پزیشکیان وەڵامی ڕەخنەکانی سەبارەت بە لیستی کابینەی حکوومەتەکەی دایەوە.

پزیشکیان ئەو ڕەخنانەی بەرز نرخاند کە لە هەڵبژاردنی ئەندامانی کابینەکەی گیراوە و گوتی: ڕەخنە جێگەی بێباکی گرتووەتەوە بەرامبەر هەڵوێستی سیاسەتمەداران، ئەمە بە واتای ئەوە دێت کە بەرەو پێشەوە هەنگاومان ناوە.

مەسعود پزیشکیان ئاماژەی بەوە کرد کە بە ڕاوێژ لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە پسپۆڕ و شارەزایان ئەندامانی کابینەی حکوومەتەکەی دیاریکردووە و، گوتی: چاوەڕوانی کاری کابینەکە بکەن و بەپێی ئەداکەی ڕەخنەی لێبگرن.

سەرکۆماری ئێران پزیشکیان، لە 11ی ئابدا ناوی19 کەس کە خوازیارە لە کابینەی حکوومەتەکیدابن پێشکەش بە پەرلەمان کرد.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.