Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:24

وەزیری كاروبارى پێشمەرگە فەرماندەیيی هێزەکانی پشتیوانيی يه‌كی بەسەر کردەوە

کوردستان TV
100%


 شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری كاروبارى پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی عه‌بدولخالق بابیری، بریکاری وەزارەت، و ڕاوێژکاری باڵای وەزارەت، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە و بەڕێوەبەری گشتيی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، فەرماندەیيی هێزەکانی پشتیوانيی 1ی بەسەر کردەوە و لەلایەن سیهاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەیيی هێزەکانی پشتیوانيی يه‌كه‌وه‌ پێشوازی لێ کرا.
ئامانجى سەردانەکە بۆ ئه‌وه‌ بوو تا لە نزیکەوە ئاگه‌دارى كاروبار و پێداويستييه‌كانى فه‌رمانده‌ييه‌كه‌ بێت، بۆ ئەم مەبەستەش وەزیری كاروبارى پێشمەرگە و شاندی یاوەری سەردانی بەشێک لە خاڵ و سەنگەرەکانی پێشمەرگەیان لە ناوچەکە كرد.
لای خۆیەوە شۆڕش ئيسماعيل بە گرنگیيەوە باسی لە ڕۆڵ و کاریگەريی هێزەکانی پشتیوانيی يه‌ك لە کاتی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکاندا کرد، پشتیوانی و پاڵپشتيی خۆيشی بۆ هێزەکانی ئه‌و فه‌رمانده‌ييه‌ دەربڕی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.