وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ڕایدەگەیێنێت، پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌م هه‌فته‌یه ئێران هێرشێكی به‌رفراوان بكاته سه‌ر ئیسرائیل.
لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا جۆن کێربی، وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌یه له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئێران هێرشێكی به‌رفراوان بكاته سه‌ر ئیسرائیل و هۆشداریشیدا له‌وه‌ی پێویسته بۆ ئەگەری زنجیرەیەک هێرشی بەرچاو ئامادەبین.
ڕاشیگه‌یاند دەربارەی کاتی هێرشەکە له‌گه‌ڵ هاوتا ئیسرائیلییەکانمان هەمان پێشبینیمان هەیە و لەوانەیە ئەم هەفتەیە هێرشی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل روو بدات. له‌لایه‌كی دیكه لە ڕاگەیهندراوێكدا کۆشکی سپی ئەمریکا رایگه‌یاند، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندی بە سەرۆکی هەریەک لە فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و بەریتانیا کردووە و دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستییان تاوتوێ کردووە.
وتیشی، هەر پێنج وڵاتەکە لە راگەیه‌ندراوەکەدا كه ئاراسته‌ی ئێران کردووە و رایانگه‌یاند، داوا لە ئێران و هاوپەیمانەکانی دەکەین لە هەر جۆرە هێرشێک کە دەبێتە هۆی فراوانکردنی زیاتری گرژییەکانی ناوچەکە و تێکدانی دەرفەتی ئاگربەستی غەززە دووربکەونەوە .
هاوكات هۆشداریشیان بە ئێران دا له‌وه‌ی ئێران بەرپرسیارییێتی هەر کردەیەکی دەکەوێتە ئەستۆ کە ببێتە هۆی تێکدانی ئاشتی و سەقامگیریی له ناوچه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.