Erbil 18°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 18:25

مووشەك و درۆنەكان ئامادەكران.. هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسڕائیل نزیك بووەتەوە

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی زانیارییە بەرپرسانی ئەمنیی ئیسڕائیل، ئێران دەستی بە ئامادەكردنی مووشەك و درۆنەكانی كردووە بۆ دەستپێكردنی هێرش بۆ سەر خاكی ئیسڕائیل.

باراك رافید كە رۆژنامەنووسێكی ئیسڕائیلییە لەسەر زاری بەرپرسانی ئەمنی وڵاتەكەی بڵاوی كردەوە: ئێران دەستی بە ئامادەكردنی مووشەك و درۆنەكان كردووە وەك ئامادەكارییەك بۆ دەستپێكردنی هێرشی تۆڵەكردنەوە لە ئیسڕائیل.

بڵاویشی كردەوە: هێرشەكەی ئەمجارە بەهەمانشێوەی هێرشی رابردوو دەبێت كە لە رێگەی مووشەك و درۆن بۆ سەر ئیسڕائیل ئەنجامدران.

نەشی شاردەوە كە هەواڵگریی ئیسڕائیل و ئەمەریكا زانیارییان نییە كەی كاتژمێر سفڕ و وادەی دەستپێكردنی هێرشەكەی ئێرانە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە رادیۆی سوپای ئیسڕائیل دوێنێ یەكشەممە لەسەر زاری چەند بەرپرسێكی ئەمنی و هەواڵگری وڵاتەكەی گواستبوویەوە كە پێشبینی دەكەن وادەی هێرشی حزبوڵا و ئێران بۆ سەر خاكی ئیسڕائیل بەتەواوەتی نزیك بووبێتەوە.

ماوەی چەند رۆژێكە ئێران بە فەرمانی عەلی خامنەیی رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی، خۆی بۆ هێرشێكی گەورەی تۆڵەكردنەوە ئامادە دەكات.

تۆڵەكە بۆ كوشتنی ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینییە كە كۆتایی مانگی رابردوو لە هێرشێكدا لە تارانی پایتەختی ئێران كوژرا.

ئیسماعیل هەنییە بە مەبەستی بەشداریكردن لە رێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەكاربوونی مەسعوود پزیشكیان سەرۆك كۆماری نوێی ئێران، سەردانی تارانی كردبوو، لە شوێنی مانەوە و لە كاتی مێواندارێتیدا هاتە كوشتن.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.