Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 21:01

ڕووسیا ئۆکرانیای بە ئاگربەردان لە وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژییا تۆمەتبار کرد

کوردستان TV
100%


بەناو فەرمانڕەوای ھەرێمی زاپۆریژییا، یێڤگێنی بالیتسکی ڕایگەیاند، ئەو ئاگرەی کە لە سیستەمی ساردکەرەوەی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژییا کەوتووە، بەھۆی ھێرشێکی ئۆکرانیاوە بووە و ئاماژەی بەوەشدا کە ھیچ ھەڕەشە و مەترسییەک لەسەر کارکردنی وێستگەکە نییە.

یێڤگێنی بالیتسکی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەھۆی ھێرشێکی ئۆکرایناوە، ئاگر لە سیستەمی ساردکەرەوەی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژییا کەوتووە.

ڕاشیگەیاندووە کە ھێرشەکە، بە ئاراستەکردنی گولـلە تۆپ لەلایەن سوپای ئۆکرایناوە بۆسەر وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژییا، ئەنجامدراوە.

باسی لەوەشکردووە کە ھیچ ھەرشە و مەترسییەک لەسەر کارکردنی وێستگەکە نییە.

وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژییا کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئۆکراینا، بە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی لە ئەورووپا دادەندرێت.

لە ئاداری 2022دا، ڕووسیا دەستی بەسەر وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژییادا گرت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.