وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگهیاند بەغدا هیچ رێككهوتنێكی لهگهڵ ئەنقهرە نهكردووه بۆ ئهوهی له قوڵایی خاكی عێراق ئۆپهڕاسیۆنی سەربازیی ئهنجام بدات.
د.فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە لێدوانێكیدا بۆ کەناڵێکی عێراقی ڕایگهیاند، بەغدا هیچ ڕێککەوتنێکی لهگهڵ ئەنقەرە نهكردووه لەبارە هاتنەناوەوەی سوپای تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق بگره ئهوهی ههیه تهنها یاداشتنامەیەکی لەیەکگەیشتنە، نەک ڕێککەوتن.
وتیشی، ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو كه لە سەردەمی ڕژێمی بەعس کراوە، كه تەنیا بۆ یەک ساڵ بووە و درێژکردنەوەی نەبووە، هەر بۆیە هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان عێراق و تورکیا نییە، بەڵام ئەوەی ئێستا هەیە تورکیا داوا کات ڕێگری لە چالاکییە چەکدارییەکانی پەکەکە بکرێت، کە ئەویش پارتێكە و لە ناوچە سنوورییەکان هەن.
سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و هەڕەشەکانی ئێران لە ئیسرائیل، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگهیاند، ئێستا ناوچەکە لە شەڕدایە و بە بڕوای من دۆخەکە مەترسیدارە و ئەوەشی هەیە پەیوەندی بە شەڕی غەززەوە هەیە بۆیه بە گشتیی کاریگەری کردووەتە سەر ناوچەکە.
د.فوئاد حوسێن ڕاشیگهیاند، بە دڵنیاییەوە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی ئێران و ئەمەریکا بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر دۆخی عێراق دەبێت.
وتیشی، جگه لهمه ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە بە یەکەوە گرێدراوە، کاتێک ئاڵۆزیی لە وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوودەدات، کاریگەریی بەسەر دۆخی وڵاتێکی دیکەشەوە دەبێت.
له بارهی كردنهوی بارهگای بزووتنهوهی حهماس له عێراق وهزیری دهروهی عێراق رایگهیاند، هیچ بڕیارێکی فەرمیی بۆ کردنەوەی بارەگای بزوتنهوهی حەماس لە ناو عێراق یاخود میوانداریی سەرکردەکانی ئەو ڕێکخراوە لهئارادا نییە، تهنانهت عێراق رهتی دهكاتهوه ببێتە گۆرهپانێك بۆ یەکلایکردنەوەی ململانێكانی ناوچهكه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.