Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 15:09

ئوستوراڵیا بۆ یەکەمجار هاژه‌كی پێشکەوتووی ئێس ئێم 6 تاقیدەکاتەوە

کوردستان TV
100%


 حکوومەتی ئوستوراڵیا ڕایگەیاند، بۆ یەکەمجار تاقیکردنەوەی هەڵدانی هاژه‌كی ئێس ئێم شه‌شی ئەنجامداوە، کە لەلایەن کۆمپانیای ڕیتیۆنەوە بەرهەم هێنراوە، لە کەشتییەکی دەریاییەوە، ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بەرەو بەدەستهێنانی چەکێکی بەرگری ئاسمانی و یەکخستنی كه‌ بچێتە ناو جبه‌خانه‌ی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌. 

وەزارەتی بەرگری ئوستوراڵیا ڕایگەیاندووە، هاژه‌كی ئێس ئێم شه‌ش، تاقیکردنەوەکەی لە نزیک ویلایەتی هاوای ئەمه‌ریکا ئەنجامداوە لە چوارچێوەی مەشقەکانی ئەژدیهای زەریای هێمن بۆ ساڵی 2024، کە بە بەربەستێکی گرنگ وەسفیکردووە و بۆ یەکەمجار لە ساڵی دوو هه‌زار و بیست و یه‌ك له‌ گرێبه‌ستێكدا پەسەندکرا. ئێس ئێم شه‌ش، پێشکەوتووترین هاژه‌كی بەرگری ئاسمانی هێزی دەریاییە لە جبەخانەی ئەمه‌ریکادا کە هاژه‌كی دژە بالیستیکی تێدایە و تاقی کراوەتەوە بۆ لێدانی کەشتی و ئامانجی زه‌مینی و ئاسمانی.

 هه‌روه‌ها پات کۆنرۆی وەزیری پیشەسازی بەرگری ئوستورالیا ڕایگەیاند، وڵاته‌كه‌ی توانا سەربازییەکانی بەهێزتر دەکات لە بەرامبەر پەرەسەندنی گرژییەکان لەگەڵ چین، کە بریتییە لە بەهێزکردنی هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە بنکەکاندا. كۆنرۆی ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، فراوانکردنی ئەو مەودایانەی کە کەشتییەکان دەتوانن بەرگری لێبکەن، هێزی دەریایی شاهانەی ئوستورالیا دەتوانێت زیاتر بچێتە ناو ئاوە کێبڕکێکارەکانەوە لە ئەگەری ڕوودانی ململانێدا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.