شه‌ڕ له به‌ره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا به‌رده‌وامه و سه‌رۆككۆماری ئه‌و وڵاته رایده‌گه‌یه‌نێت پێشكه‌وتنی باشیان به‌ده‌ستهێناوه و شه‌ڕه‌كه‌یان نێو خاكی رووسیای داگیركه‌ر گواستووه‌ته‌وه.
له دوایین لێدوانی‌دا ڤۆلۆدیمیر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ئاشكرایكرد، سوپای وڵاتەكه‌ی له ناوچەی کورسک لە ڕۆژئاوای ڕووسیا ئۆپەراسیۆنی هێرشكردنی ده‌ستپێكردووه و شەڕەکەی بۆ نێو خاكی رووسیای داگیركه‌ر گواستووه‌ته‌وه.
ئەم لێدوانه‌ی سه‌رۆكی ئۆكراینا دوای پێنج ڕۆژ لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی هێرشبردنی سوپای ئۆکرانیا بۆ سه‌ر رووسیا دێت شه‌رێك كه كاربه‌ده‌ستانی مۆسكۆی تووشی سەرسوڕمان کردووه و به‌هۆیه‌وه زیاتر لە76 هەزار کەس له دانیشتوانی هه‌ردوو دیوی سنووره‌كه به ناچاری به كۆمه‌ڵ ماڵ و حاڵیان به‌جێ هێشتووه.
له‌لایه‌كی دیكه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز لە کیێڤی پایتەختی ئۆكراینا بیسترا. ڤیتالی کلیچکۆ سەرۆکی شارەوانی کیێڤ ڕایگەیاند، یەکەکانی سیسته‌می بەرگری ئاسمانی شارەکە "چالاکن" و زه‌نگی ئاگادركردنه‌وه‌ی هێرشی ئاسمانی لێدراوه. هاوكات داوای له هاوڵاتیانی سڤیل كرد لە پەناگەكاندا بمێننەوە. به‌گوێره‌ی میدیاكانی رووسیا، له ئێستادا هێزەکانی ئۆکرانیا به قوڵایی ده كیلۆمه‌تر چوونه‌ته نێو خاكی خاکی ڕووسیا و له كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچکەیەکی بچووکی ناوچەکە نزیك بوونه‌ته‌وه.
به وته‌ی ئەلێکسی سمیرنۆڤ، پارێزگاری کورسک بە وەکالەت، لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ئه‌مڕۆ یەکشەممەدا لانیکەم 13 کەس بریندار بوونه و ره‌وشی ته‌ندروسیتی 2 له‌وان ناجێگیره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.