Erbil 30°C چوارشەممە 18 ئەیلوول 10:51

ڕووسیا هاژه‌كی‌ بالستیكی (فه‌تح 360) له‌ ئێران ده‌كڕێت

کوردستان TV
100%

مۆسكۆ و تاران رێكه‌وتنیكی سه‌ربازی واژۆ ده‌كه‌ن‌ كه‌ به‌گوێره‌ی ئه‌و ئێران هاژه‌كی بالستیكی پێشكه‌وتوو ڕاده‌ستی سوپای روسیا ده‌كات.

 ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز  بەپشتبەستن بە سەرچاوە هەواڵگرییه‌كانی بڵاویکردەوە، له‌ ئێستادا كۆمەڵێک لە کارمەندانی سەربازی ڕوسیا بۆ وەرگرتنی مەشق و ڕاهێنان لەسەر چۆنییه‌تی بەکارهێنانی هاژه‌كی بالیستی فەتح 360 چوونەتە ئێران و بڕیارە بەم نزیکانە سەدان لەو هاژه‌كانه‌ ڕاده‌ستی رووسیا بكات.

 ڕاشیگه‌یاند، تا ئێستا هیچ کام لە دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا و ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا، هەواڵی گه‌یشتنی ئه‌و هاژه‌كه‌ نوێیه‌یان به‌ ڕووسیا پشتڕاست نەکردووه‌ته‌وه‌. 

لای خۆیه‌وه‌ وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، ئەگەر ئەم هاژه‌كانه‌ لەلایەن ئێرانەوە ڕاده‌ستی رووسیا بكرێن، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناتۆ و گروپی حەوت ئامادەی وەڵامدانەوەی خێرا و بەهێز ده‌بن. 

به‌پێی زانیاری رۆیته‌رز، له‌ 22ی کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو شاندێکی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا سه‌ردانی ئێرانی كردووه‌ و تێیدا گرێبەستێکی سه‌ربازی بۆ كڕینی هاژه‌كی فەتح و ئەبابیل بۆ بەکارهێنانی لە جەنگی دژ بە ئۆکرانیا له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئێران واژۆکردووه‌. 

هه‌ر به‌ پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ له‌ ئێستادا وه‌ك‌ قۆناغی یه‌كه‌م کۆمەڵێک لە کارمەندانی سەربازی ڕووسیا بۆ وەرگرتنی مەشق و ڕاهێنان لەسەر چۆنییه‌تی بەکارهێنانی ئه‌م هاژه‌كانه‌ چوونەتە ئێران و دوای ئه‌و قۆناغه‌ش، ئێران‌ هاژه‌كی بالیستیكی فه‌تح 360 راده‌ستی سوپای رووسیا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ شه‌ڕی ئۆكراینا 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.